کوردستانی

داوادەکرێت بۆ ماوەی چوار ساڵ کۆلێجەکانی یاسا لە هەرێم دابخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


داوادەکرێت بۆ ماوەی چوار ساڵ کۆلێجەکانی یاسا لە هەرێم دابخرێت
مەودا میدیا-

دوای کوژرانی دوو مامۆستاکەی زانکۆی سەلاحەدین لەلایەن خوێندکارێکەوە، مامۆستایەکی زانکۆ داوا لە وەزیری خوێندنی باڵا دەکات کە بۆ ماوەی چوار ساڵ بەشی یاسا دابخرێت، بەمەبەستی رێکخستنەوەی و دەشڵێت "لەئێستادا کۆمەڵگە و بازاڕی کار ھیچ پێویستی بە پسپۆڕی یاسا نییە".

لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە دوای رووداوی کوشتنی ئەو دوو مامۆستایەی زانکۆی سەلاحەدین د. ئیسماعیل نامیق، مامۆستای زانکۆ نووسیوەیەتی "لێرەوە داوا لە وەزیری خوێندنی باڵا دەکەم، تکایە بۆ ماوەی چوار بۆ پێنج ساڵ ھەموو کۆلێجەکانی یاسا، بە حکومی و ئەھلییەوە دابخە، بەمەبەستی رێکخستنەوەیان، لەبەرئەوەی لەکاتی ئێستادا کۆمەڵگە و بازاڕی کار ھیچ پێویستی بە پسپۆڕی یاسا نییە!".

ئاماژەی بەوەشکردووە "کۆلیجی یاسا وای لێھاتووە، ھەر کەسێک بیەوێت دەتوانێت بیخوێنێت، ھیچ پێوەر و بنەمایەکی تێدا نەماوە، وەکو مارکێت و کافتریای لێھاتووە، ھەموو کەس دەتوانێت بیکاتەوە یان سەردانی بکات! لەکاتێکدا خوێندنی یاسا پسپۆڕییەکی زۆر تایبەتە و نابێت ھەموو کەس لەم پسپۆڕییەدا وەربگیرێت، بەڵکو دەبێت کەسی تایبەت بێت لە رووی زیرەکی، ژیریی، رەفتار و کۆمەڵێک پێوەری قورسی دیکە".

لە کۆتاییدا نووسیویشیەتی "مانەوەی کۆلێجەکانی یاسا بەم حاڵەی ئێستایانەوە، نەک خەڵکی فێری یاسا ناکەن، بەڵکو دەبنە بار بەسەر کۆمەڵگەوە، ھەوەھا دەبنە ھۆکاری بێکاریی، گەندەڵیی و زیادبوونی رێژەی تاوان و نادادیی".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب