کوردستانی
د. کاوان ئیسماعیل پێش کوژرانی بەنیازی چیبووە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پێش ئەوەی د. کاوان ئیسماعیل لە لایەن خوێندکارەکەیەوە بکوژرێت، بە نامەیەک هەندێک لە هاوڕێکانی بۆ خوانی نیوەڕۆ میوانداری کردبوو، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلە زانستییەکەی لە پرۆفیسۆری یاریدەدەرەوە بۆ پلەی زانستی پرۆفیسۆر.
لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوک د.عەتف فەرهادی، مامۆستا لە زانکۆی سەڵاحەدین و هاوڕێی د.کاوان ئیسماعیل نووسیویەتی "وابڕیار بووە نیوەڕۆی ئەمڕۆ بە بۆنەی بەرزبوونەوەی پلەی زانستیی د.کاوان بۆ پرۆفیسۆر، سەرجەم هاوڕێکانی میوانی نانخواردنی بن".
د.عەتف فەرهادیی وێنەی نامەیەکی داوەتنامەکەی بڵاوکردووەتەوە کە بۆ گرووپی هاوڕێکانی د.کاوان ئیسماعیل نێردراوە.
فەرهادیی نووسیویەتی"نەمزانی هەموو هەولێرت لە گۆڕستان دەعوەت كردووە و ماڵئاواییمان لێدەكەیت".
ر. ئ.