کوردستانی

دوو بڕیار لە حکومەتی هەرێمەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو بڕیار لە حکومەتی هەرێمەوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەسەر رووداوەکەی ئەمڕۆی هەولێر رایدەگەیەنێت، وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و رووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدابن راسپێردراون".

د. جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان دەکەین کە لە چوارچێوەی کاری خۆیان و لە ماوەیەکی کەم، توانیان تاوانباری رووداوی کوشتنی دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان دەستبەسەر و رادەستی یاسا بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆکی حکومەت سوربوونی خۆی نیشانداوە لەسەر "گرتنەبەری هەموو رێکارێکی پێویست لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و دەزگا ئەمنییەکان بە مەبەستی بنبڕکردنی چەکی بێ مۆڵەت و رووبەڕووبوونەوەی تاوانباران و خراپکاران لە هەر پلە و ئاستێکدا بن".

بەیانیی ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین لە هەولێر له‌لایه‌ن خوێندكارێكه‌وه‌ کوژران، سه‌ره‌تا خوێندكاره‌كه‌ بەهۆی ئەوەی لە زانکۆکەی خۆی فەسڵ کراوە و لە زانکۆی سەڵاحەدینیش وەرنەگیراوە، چووەتە زانکۆی سەڵاحەدین و هێرشیکردووەتە سەر راگری کۆلێژی یاسای زانکۆکە و پاسەوانێک، هەردوکیان برینداربوون و دواتر راگری کۆلێژی یاسا مرد، دواتریش  هێرشی کردووەتە سەر ماڵی د. ئیدریس عیزەت حەمەخان، مامۆستای کۆلێژی ئەندازیاریی زانکۆی سەڵاحەدین و كوشتویه‌تی.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب