کوردستانی

باڵانبۆ محەمەد: ئەمنییەت نییە بۆیە خەڵکی چەک هەڵدەگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


باڵانبۆ محەمەد: ئەمنییەت نییە بۆیە خەڵکی چەک هەڵدەگرن
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ، ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکان رایدەگەینێت، لە هەرێمی کوردستان گرفت لە یاسای تایبەت بە هەڵگرتنی چەک و پێدانی مۆڵەتی چەك نییە، بەڵکو گرفت لە جێبەجێ نەکردنی یاساکەدایە و دەشڵێت "لە هەرێمی کوردستان ئەمنییەت نییە بۆیە خەڵک پەنادەباتە بەر هەڵگرتنی چەک".

لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا باڵانبۆ محەمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ، ئاسایش و ئەنجومەنە خۆجێییەکانی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "لە هەرێمی كوردستان یاسای تایبەت بە هەڵگرتنی چەك گرفتی نییە و ماوەیەكە هەمواركراوەتەوە، بەڵكو گرفت لە جێبەجێكردنی یاساكاندا هەیە كە وەكو خۆیان جێبەجێناكرێـن".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە یاساکەدا سزا بۆ هەڵگرانی چەکی بۆ مۆڵەت داندراوە، ئەگەر جێبەجێبکرێت تاوەنەکان کەمدەبنەوە، بەڵام بەداخەوە زۆرجار بەهۆی ئەوەی رووداوەکان دەکرێنە سیاسی کێشەکان چارەسەر ناکرێن، بۆ نموونە کەسێک لە زۆنی زەرد تاوانێکی کوشتن ئەنجامدەدات رادەکات بۆ زۆنی سەوز یان بە پێچەوانەوە، یان لەلایەن کاربەدەستانەوە تاوانباران داڵدەدەدرێن و ناهێڵن یاسا کاری خۆی بکات".

وتیشی "خەڵکی کاتێک چەک هەڵدەگرێت کە لە ژیانی دڵنیانەبێت و لە هەرێمی کوردستانیش ئەمنییەت نییە، بۆیە چەک هەڵدەگرن، ئەگەر ئەمنییەت هەبێت خەڵک ئەو پارەیەی دەیداتە دەمانچەیەک دەیدات بەشتێکی بەسوود بۆ ژیانی خۆی".  

جەختیشیکردەوە "پێویستە میدیاکان تیشک بخەنە سەر سزای تاوانەکانی کوشتن و پەلاماردانی خەڵک بە چەک بۆ ئەوەی لە یاسا لادەران بترسێندرێن بە سزاکان".

باسی لەوەشکرد "ئەرکی هەموولایەکە بەتایبەت میدیاکان کار لەسەر هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتییان بکەن و هەڵگرتنی چەکیان لەلابکەنە دیاردەیەکی قێزەون و ناشرین".

ر. ئ 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب