کوردستانی
شارەوانیی سلێمانی بۆ هاوڵاتییان: جەژنانە مەدەنە کارمەندانی پاکەرەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانى داوا لە هاوڵاتییان دەکات بە ھیچ شێوەیەک لەژێر ھیچ ناوێکی (ھاوکاری و جەژنانە) دا ھیچ بڕە پارەیەک نەبەخشن بە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک.

لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە "لەسەر راسپاردەی سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی، ھاوڵاتییانی خۆشەویست ئاگادار دەکەینەوە کە بە ھیچ شێوەیەک لەژێر ھیچ ناوێکی (ھاوکاری و جەژنانە) دا ھیچ بڕە پارەیەک نەبەخشن بە کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک".
سەبارەت بە هۆکارەکەشی دەڵێت "لەبەرئەوەی بەپێی گرێبەستێک ئەرکیان دیاریکراوە و مافی کۆکردنەوەی داھاتییان نییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لەپێناو رێگری کردنیش لەو کارە، داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین ھەر حاڵەتێکیان بەدی کرد دەستبەجێ لەڕێگەی (پۆرتاڵی خزمەت)ەوە سەرۆکایەتیمان ئاگادار بکەنەوە و زانیاری تەواومان بدەنێ".

ر. ئ.