کوردستانی

شوانێک بەهۆی مینەوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شوانێک بەهۆی مینەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

لە گوندی عەلی میری سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لە ئیدارەی گەرمیان شوانێکی بە رەگەز عەرەب بەهۆی تەقینەوەی مینەوە گیانی لەدەستدا، پۆلیس ئاماژە بەوەدەکات، پێدەچێت ئەو مینە هی سەردەمی بەعس بێت.

عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند "ئێوارەی دوێنێ سێشەممە 28ی حوزەیرانی 2022 لە گوندی عەلی میری سەر بە ناحیەی قۆرەتوو تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی (عەبدوڵڵا هاشم) لەدایکبووی  2005 هێنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەنەتەوەی عەرەبە و لەلای مەڕوماڵات بووە دەستکاری مینی کردووە و پێیدا تەقیوەتەوە و لەئەنجامدا گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بەوەکردووە "بەمەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کرا، هەروەها بەپێی ئەوەی ئەو گوندە سەر سنووری هەرێمی کوردستانە گوماندەکرێت ئەو مینە کۆن بێ و بۆ سەردەمی رژمی بەعس بگەڕێتەوە، دوای رووداوەکە پۆلیسی ناحیەی قۆرەتوو بۆ لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە چوونەتە شوێنی رووداوەکە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد