کوردستانی

فۆڕمی دامەزراندن دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


فۆڕمی دامەزراندن دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەلی کارکردنی راگەیاند بۆ پێنج هەزار دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵ و ڤێتەنەری ئاگادارییان دەکاتەوە و ئاماژە بەشێوازی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە دەکات.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێم هاتووە "پاڵپشت بە یاسای ژمارە (20 )ی ساڵی2021 ی سەرپەرشتیارانی پرۆژەکانی کشتوکاڵی لە کەرتی تایبەت، وە ئاماژە بەڕێنمایی ژمارە (4)ی تایبەت بە جێبەجێکردنی ئەم یاسا و رێنمایی و رێکارانە، لەسەر ئاستی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لێژنەی باڵای وەزاری پێکهاتوو دەست بەکاردەبێت، بە مەبەسی پاڵاوتن و وەرگرتن و زانیاری کەسی لە دەرچووانی دانەمەزراو لە بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری کە خواستی کارکردن و سەرپەرشتیاریان هەیە بەپێی (بڕوانامە ، پسپۆری ، ساڵی دەرچوو ، ئەزموون)".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئەم پرۆسەیە دەسپێدەکات لەرێکەوتی 2022/7/3 تاوەکو ماوەی 2022/8/1 بەردەوام دەبێت.لەهەمانکاتدا سەرجەم فەرمانگە پەیوەندی دارەکانی وەزارەت هەماهەنگی ئامادەکاری دەکەن بۆ دانانی بەرنامەی خولی شیاندن و راهێنان بەشێوەی تیۆری و پراکتیکی و ئامادەکردنی گرێبەستی کارکردن و جێگیرکردنی ئەرک و مافەکانی سەرپەرشتیاران بەپێی ئەو میکانیزمانەی کە دانراوە هەنگاو بەهەنگاو لەچوارچێوەی یاساکە و رێنمایی ئامادەکراو".

وەزارەتی کشتوکاڵ ئەوەشی جستووەتەڕوو "بەرێزانی دەرچووی بەشەکانی کشتوکاڵی و فێتێرنەری بەپێی شوێنی جوگرافی و نیشتەجێبونی خۆیان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن بۆ‌ پێدانی زانیاری لەلایەن ئەو لیژنەیەی کە سەرپەرشتی تۆمارکردنی ناوەکان دەکات".

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەم فۆرمەی پڕدەکرێتەوە بەخۆرایی دابەشدەکرێت لەسەر ئاستی فەرمانگە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن