کوردستانی

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی بودجەی 2022 دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم تاوتوێی بودجەی 2022 دەکات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆكایەتیی مەسرور بارزانی, سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەنجام دەدا و لە كۆبوونەوەكەدا چەند بابەتێك تاوتوێدەکرێن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند, ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی حوزەیرانی 2022 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی, سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی, جێگری سەرۆکی حکومەت، ئەنجام دەدات. لە کۆبوونەوەکەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

- خستنەڕووی بابەتی چەندبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر خەڵک و ژێرخانی کوردستان لە چەند مانگی رابردوودا و گرنگیی پێکهێنانی هێزی هاوبەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی و رێکارەکانی هەردوو وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە و ناوخۆ بۆ پاراستنی ژێرخانی گشتی و دامەزراوەکانی نەوت و گاز.

- خستنەڕووی بابەتی گوشاری بەردەوامی حکومەتی فیدڕالی بۆ وەبەرهێنەرانی بواری نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان لەپێناوی پەکخستنی پرۆژەکانی گەشەپێدانی سەرچاوەکانی نەوت و گاز لە هەرێمی کوردستان کە ئەمەش بە ئاشکرا پێشێلکردنی دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستانە.

-  خستنەڕووی بابەتی پرۆژە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب