کوردستانی

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: به‌ رۆژی رووناك زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی كورد داگیرده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکان: به‌ رۆژی رووناك زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی كورد داگیرده‌كرێت
مەودا میدیا- 

سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هه‌تاوه‌كو كۆی بڕگه‌كانی ماده‌ی 140 له‌و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی جێبه‌جێنه‌كرێت نابێت قسه‌ له‌سه‌ر لایەنی دیکە بکرێت، ئاماژەی بەوەشکرد به‌ رۆژی روناك به‌ به‌رچاوی حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ له‌ژێر ناوێكی دیكه‌دا ته‌عریب به‌جۆرێكی دیكه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌.

فه‌همی بورهان، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هه‌تاوه‌كو كۆی بڕگه‌كانی ماده‌ی 140 له‌و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی جێبه‌جێنه‌كرێت نابێت قسه‌ له‌سه‌ر پێشكه‌وتنی ژیانی ئیداری، كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بكه‌ین، ئێمه‌ زۆر نیگه‌رانین له‌ بارودۆخی ئیداری و خزمه‌تگوزاری و ئه‌منی له‌ كۆی ئه‌و ناوچانه‌ له‌ خانه‌قینه‌وه‌ بۆ شنگال".

ئاماژەی بەوەکرد "به‌ رۆژی رووناك به‌ به‌رچاوی حكومه‌تی عیراقه‌وه‌ له‌ژێر ناوێكی دیكه‌دا ته‌عریب به‌جۆرێكی دیكه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كانی كورد داگیرده‌كرێت، له‌ زۆرجێگاش ده‌بینرێت هێزه‌ ئه‌منییه‌كان پشتیوانی ئه‌و جۆره‌ جوڵانه‌وانه‌ ده‌كه‌ن".

باسی لەوەشکرد "له‌دوای جه‌ژنی قوربان ئاماده‌كاریده‌كرێت بۆ سه‌رژمێری له‌ عیراقدا ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی مه‌ترسیداره‌ و ده‌بێت وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد زۆر به‌ هێمنی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan