کوردستانی

هەمواری یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان پەسندکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەمواری یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستان پەسندکرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمان هەمواری یاسای نەوت و گازی هەرێمی کوردستانی پەسندکرد، ئەندامێکی لیژنه‌ى وزه‌ وسامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی لە پەرلەمان ئەوەی خستەڕوو تەنها یەک مادەی یاساکە هەموارکراوەتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی حوزەیرانی 2022 لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا بە دەنگی 79 ئەندام پەرلەمان هەمواری یاسای نەوت‌ و گازی هه‌رێمى کوردستان پەسندکرا.

گولیزار رەشید، ئەندامی لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتییه‌كان و پیشه‌سازى و بازرگانی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تەنها مادەی چواری یاسای نەوت و گاز هەموارکرایەوە کە ئەمڕۆ دەنگی لەسەردرا کە ئەندامێکمان لە ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان زیادکرد واتە لە پێنج ئەندامەوە بوونە شەش ئەندام".

ئەو ئەندامەی لیژنه‌ى وزه‌ و سامانە سروشتییه‌كان ئاماژەی بەوەکرد "لە دوای هەموارکردنەوەی ئەو مادەیە ئەنجومەنی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان دەست بە جێبەجێکردنی کارەکانی دەکات".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن