کوردستانی

ئاوی سلێمانی: گرفتی کەم ئاویمان بۆ دروستنابێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاوی سلێمانی: گرفتی کەم ئاویمان بۆ دروستنابێت
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی سەبارەت بە پێدانی ئاوی خواردنەوە بە هاوڵاتییان رایگەیاند، خشتەی دابەشکردنی ئاو هەروەک خۆیدەبێت و هیچ گۆڕانێکی بەسەردا نایات، وتیشی "دڵنیایی دەدەینە هاوڵاتییان هیچ گرفتێکی کەمی ئاومان نابێت".

سەبارەت بە دۆخی ئاوی ماڵان بۆ ئەم هاوینە لە شاری سلێمانی ئامانج جەلال، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاوی پێویست بۆ سلێمانی هەیە و هاوڵاتییان دڵنیادەکەینەوە کە ئەم هاوینە کێشەی نەبوونی ئاومان نابێت و هیچ گۆڕانکارییەکیش بەسەر خشتەی کاتی دابەشکردنی ئاودا نایات".
 
سەبارەت بە خاوێنی ئاوی سلێمانیش وتی "ئێمە تیمی تایبەتمان لە ئەندازیار و کارمەند هەیە کە هەر سێ بۆ شەش مانگ جارێک خەزانەکانی گلدانەوەی ئاو خاوێندەکەنەوە، داواشی لە هاوڵاتییان کرد ماوە ماوە تانکی ئاوی خواردنەوەی ماڵەکانیان خاوێنبکەنەوە بۆ دوربوون لە نەخۆشی".

هاوکات لەبارەی ئەو گەڕەکە نوێیانەی تۆڕی ئاویان پێنەگەیشتووە باسی لەوەکرد "کە لەڕێگەی تەنکەرەوە لە چەند شەمعەیەکی خاوێن و باوەڕپێکراوەوە ئاویان پێدەگات کە لەژێر چاودێری بەردەوامی لیژنەکانی قایمقامییەتدان".

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن