کوردستانی

سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی دیاریکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی دیاریکرد
مەودا میدیا-

سعودیە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی دیاریکرد و ئاماژەی بەوە کردووە، رۆژی نۆی تەمموزی 2022 واتە شەممەی داهاتوو یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.

فەرمانگەی دیاریکردنی بینینی مانگ لە دادگەی باڵا لە سعودیە ئەمڕۆ ھەینی، رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ مانگ بیندرا، بۆیە سبەی پێنجشەممە یەکەم رۆژی مانگی زیلحیجە دەبێت.

ھەر بەوھۆیەوە، حاجییان ئەمساڵ لە هەشتی تەمموزی 2022 دەچنە سەر کێوی عەرەفە و رێککەوتی نۆی تەمموزیش یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی هەرێمی کوردستانیش رایگەیاند، رۆژی هەشتی تەمموز وەستانە لە کێوی عەرەفە، رۆژی نۆی تەمموز یەکەمین رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە.

ر. ئ.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد