کوردستانی
روونکردنەوەیەک لە لیژنەی باڵای فه‌تواوە لەبارەی قوربانی‌کردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
یەکێتی زانایانی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی قوربانی‌کردن لەکاتی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوونەوە بڵاوکردەوە و تێیدا چەند مەرجێکی خستووەڕوو کە پێویستە ئەو کەسەی قوربانی دەکات بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان جێبەجێي بکات.
یەکێتی زانایانی کوردستان راگەیەنراوێکی لەبارەی قوربانی‌کردن لەکاتی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوونەوە بڵاوکردەوە و تێیدا چەند مەرجێکی خستووەڕوو کە پێویستە ئەو کەسەی قوربانی دەکات بۆ پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتییان جێبەجێي بکات.
لە راگەیەندراوێکدا یەكێتی زانایانی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، قوربانی‌کردن یەکێکە لە دروشمە پیرۆزەکانی ئایینی ئیسلام و لە جەژنی قورباندا خەڵکێکی زۆر ئەو دروشمە زیندودەکەنەوە.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه:
قال تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43)
الحمد لله، والصلاة والسلام على سيدنا محمد رسول الله، وعلى آله وأصحابه ومن والاه.
وبعد:
قوربانی كردن یه‌كێكه له دروشمه ئایینیه پیرۆز و جوانه‌كان و سوننه‌تێكی گه‌وره‌ی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمانه، خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت: [وَالْبُدْنَ جَعَلْنَاهَا لَكُمْ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ لَكُمْ فِيهَا خَيْرٌ] [سورة الحج: 36] وه له جه‌ژنی قورباندا خه‌ڵكیكی زۆر ئه‌م دروشم و شه‌عیره جوان و گرینگه زیندوو ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ نه‌خۆشی په‌تای خوێنبه‌ربوون بڵاوبووه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا به پێویستی زانی له‌به‌ر پاراستنی گیانی خه‌ڵك و ته‌ندروستیان كه یه‌كێكه له‌مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌م روونكردنه‌وه‌یه‌ی خواره‌وه بۆ موسڵمانان رابگه‌یه‌نێت:
1- ئاژه‌ڵی نه‌خۆش بۆ قوربانی ناشێت، جا چ نه‌خۆشییه‌كه‌ی به ئاشكرا پێیه‌وه دیاربێت، یان به هۆی پشكنینه‌وه ده‌ربكه‌وێت، وه‌ك له فه‌رمووده‌ی سه‌حیحدا هاتووه: (والمريض البين مرضها)، رواة الترمذي، برقم: (1497)، والنسائي، برقم: (4318)، واحمد، برقم: (18675)، وغيرهم.
2- ئه‌و موسڵمانه‌ی قوربانی ده‌كات له‌سه‌ریه‌تی به‌دوای ئاژه‌ڵی ساغ و سه‌لامه‌تدا بگه‌ڕێت.
3- پێویسته پابه‌ندبێت به رێنمایی و رێكاره ته‌ندروستییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یوه‌ست به‌و بواره.
4- ئه‌گه‌ر هاتوو نه‌زری كردوو، ئاژه‌ڵێكی دیاریكراو بكاته قوربانی، دواتر هه‌مان ئه‌و ئاژه‌ڵه نه‌خۆش كه‌وت، ده‌بێ بیگۆڕێ به ئاژه‌ڵێكی چاكتر، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌شار و شوێنێك دیكه‌ش ده‌ستی بكه‌وێت، بۆ ئه‌وه‌ی قوربانییه‌كه‌ی دروست بێت، هه‌م گۆشتی نه‌خۆش ده‌رخواردی موسڵمانان نه‌دات، چونكه ده‌بێته مایه‌ی زیان گه‌یاندن پێیان، ئه‌مه‌ش تاوانه به پێی فه‌رموده‌ی: (لا ضرر ولا ضرار)، رواه ابن ماجة والدارقطني، عن أبي سعيد الخدري -رضي الله عنه- باسناد حسن والله تعالى أعلم.
و صلى الله على سيدنا محمد و على آله و صحبه و سلم
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا / یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان
29/6/2022
ر. ئ