عیراقی

هەوڵدەدرێت بەهای دۆلار بۆ نرخەکەی پێشووی بگەڕێندرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەوڵدەدرێت بەهای دۆلار بۆ نرخەکەی پێشووی بگەڕێندرێتەوە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، لەلایەن ژمارەیک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقەوە هەوڵێک خراوەتەگەڕ بۆ گێڕانەوەی بەهای دۆلار بۆ نرخەکەی پێشووی.

محاسن دلێمی، ئەندامی فراکسیۆنی سادقون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشکرای کرد، ژمارەیەک پەرلەمانتاری ناو فراکسیۆنە جیاوازەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق جەخت دەکەنەوە لەوەی  ھەوڵ دەدەن لەڕێگەی پرۆژەیەکەوە بەھای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراق دابەزێنن و بیگەڕێنەوە بۆ نرخەکەی پێشووتری.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیاری بەرزکردنەوەی بەھای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی بڕیاڕێکی ھەڵە بووە و زیانی زۆری بە ھاوڵاتییانی عیراق گەیاندووە.

ئەوە لەکاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا حکومەتی عیراق بەھۆی کورتھێنانی بوجە پەنای بردەبەر بەرزکردنەوەی بەھای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان