کوردستانی
مەسرور بارزانی بێزاردەبێت و سێبەرەکەی دەستپێدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەماوەی رابردوودا مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە زنجیرەیەک سەردانیدا تەواوی وەزارەتەکان بەسەربکاتەوە، بەڵام وادیارە هەرزوو سەرۆکی حکومەت بێزار دەبێت و ئەو کارە بە سێبەرەکەی دەسپێرێت، کە ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران-ە.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە مانگی رابردوودا بڕیاریدا لە زنجیرەیەک سەردانیدا تەواوی وەزارەتەکان بەسەربکاتەوە و لەنزیکەوە بەدواداچوون بۆ کار و چالاکییەکانیان بکات، بەڵام پێدەچێت سەرۆکی حکومەت هەرزوو بێزاربووبێت و لەبری خۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران رادەسپێرێت بۆ تەواوکردنی ئەو سەردانانە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی مەودا میدیا لە کۆی ئەو شەش وەزارەتەی کە سەرۆکی حکومەت سەردانی کردوون سێ وەزارەتیان بەدەست حزبەکەی خۆیەوەیە، لەوانە (وەزارەتی ناوخۆ، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن و وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار).
تارمایی، سێبەر، مەلیکی هەموو وەزیرەکان، سەرۆکی دووەمی حکومەتی هەرێم، هەموو ئەم ناوانە بە د.ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران دەوترێت کە لە یەک کاتدا چەندین پۆستی هەستیار و گرنگی لە دەستدایە لەوانە (ئەندامی وەفدی دانوستکار لەگەڵ حکومەتی عیراق، ئەندامی ئەنجومەنی نەوت و غاز، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاردەری یەکەم دووەمی ئەنجومەنی وەزیران).

دۆخەکە پێچەوانە بووە، لە دوای راسپاردنی ئومێد سەباح دەستی بە تەواوکردنی ئەو زنجیرە سەردانیی کردنە دەکات کە مەسرور بارزانی دەستپێکرد و بۆی تەواونەکرا.
ر. ئ