کوردستانی
سلێمانی؛ تۆمەتبارێک دەستگیردەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستیگرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە چەکی بێ مۆڵەتی پێبووە و ویستوەیەتی لەناوبازاڕ ساغیبکاتەوە.
بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی دەستیگرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند، کە چەکی بێ مۆڵەتی پێبووە و ویستوەیەتی لەناوبازاڕ ساغیبکاتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات، دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە ھێزەکانی پۆلیس لەبارەی تۆمەتبارێکەوە کە چەکی بێ مۆڵەتی پێیە و دەیەوێت لەناو بازاڕ ساغیبکاتەوە، دەستبەجێ ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانی دەستپێکردووە و توانرا لەلایەن نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی رۆژھەڵات بەھاوکاری نووسینگەی نەھێشتنی تاوانی ناوبازاڕ تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربکرێت.
باسی لەوەشکردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستگیرا بەسەر دوو چەک لە جۆری دەمانچە و چەند مەخزەن و فیشەکێکدا.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، تۆمەتبار (س. ە. م) لەدایکبووی 1999 بەبڕیاری دادوەر راگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.
ر. ئ.
ر. ئ.