کوردستانی

پارێزگاری هەولێر: لەمڕۆوە شوێنی چەکفرۆشان دادەخرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


پارێزگاری هەولێر: لەمڕۆوە شوێنی چەکفرۆشان دادەخرێن
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر رایدەگەیەنێت، ژمارەیەک بڕیاریان سەبارەت بە رێگری لە فرۆشتنی چەک و چەکی بێمۆڵەت دەرکردووە، بەپێی بڕیارەکە لەمڕۆوە لیژنەی ئەمنیی پارێزگا بەدواداچوون بۆ داخستنی شوێنەکانی فرۆشتن دەکەن و سەرجەم ئەو شوێنانە لەئێستاوە بە داخراو دادەنرێن.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، لیژنەی ئەمنیی پارێزگا دەستیان بە کارەکانیان کردووە بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە داخستنی شوێنەکانی چەک فرۆشتن.

ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەشکرد، هەر کەسێک سەرپێچی ئەو بڕیارە بکات و لە هەر شوێنێک چەک بفرۆشێت رووبەڕووی سزای یاسایی توند دەبێتەوە.

بڕیارێکی دیکەی پارێزگای هەولێر، دروستکردنی هێزێکی هاوبەشە لە ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی و پیشمەرگە بەمەبەستی دانانی بازگە لەو شوێنانەی گوماندەکرێت خەڵک چەکی بێمۆڵەت هەڵبگرن، هەڵمەتەکەش لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات لە ناو شاری هەولێر.

هەروەها لە سەرجەم پرسگەکانی فەرمانگەکانی هەولێر، دەستدەکرێت بە پشکنین بۆ هەموو ئەوانەی دەچنە فەرمانگەکانەوە تاوەکو بەشداربن لەو رێگرییە، بازگە گشتییەکانیش راسپێردراون بۆ گرتنەبەری سەرجەم رێکارەکان بۆ دەستبەسەرداگردنی چەکی بێمۆڵەت لەلای هەر کەسێک بێت.

ئومێد خۆشناو وتی، سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان راسپێردراون چاودێریی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بکەن و هەر کەسێک لەو رێگەیەوە چاک بفرۆشێت رێکاری توندتری بەرانبەر دەگیرێتەبەر، هەروەها شوێنەکانی فرۆشتنی جلوبەرگی سەربازیش چاودێریدەکرێن چونکە ئەوان مۆڵەتی جلوبەرگی سەربازییان هەیە نەک چەک.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب