کوردستانی
چەند بڕیارێکی نوێ لە پارێزگای سلێمانییەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی ژماره‌یه‌ك بڕیاری له‌باره‌ی بازاڕی چه‌ك فرۆشتن ده‌ركرد و رایدەگەیەنێت هه‌موو دوكان و بازاڕێكی چه‌ك فرۆشتن، داده‌خرێن، ئاماژەی بەوەکرد خاڵی پشكنین له‌ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا داده‌نێن.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "له‌سه‌ر بڕیاری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌پێی ڕێنمایی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، له ئه‌مڕۆوه، له‌ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی ئاسایشی سلێمانی و یه‌كه كارگێڕییه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانییه‌وه، هه‌موو دوكان و بازاڕێكی چه‌ك فرۆشتن داده‌خرێن و هه‌موو مامه‌ڵه‌كردنێك به‌چه‌كه‌وه راده‌گیرێت".
ئاماژەی بەوەکرد "لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئارامی له سنووری یه‌كه‌كارگێڕییه‌كاندا، وه‌ك هه‌میشه خاڵی پشكنین له‌ناوشار و ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كاندا داده‌نێن بۆ ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، هه‌ر هاوڵاتییه‌كیش به چه‌كی بێمۆڵه‌ته‌وه سه‌ردانی داموده‌زگاكان و هه‌ر شوێنێكی تر بكات؛ راسته‌وخۆ ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كه‌كه‌یدا ده‌گیرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هه‌موو یه‌كه كارگێڕیی و فه‌رمانگا په‌یوه‌ندیداره‌كان راسپێردراون بۆ كاری پێویست، داوا له هاوڵاتییانیش ده‌كه‌ین هاوكار و هه‌ماهه‌نگیی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بن".
س،ر