کوردستانی

حکومەتی هەرێم: مووچەی شەش مانگی ئەمساڵمان دابەشکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێم: مووچەی شەش مانگی ئەمساڵمان دابەشکردووە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، 30ی حوزەیرانی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گاز، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنەکە، سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەرێمی بۆ کاروباری نەوت و گازی کرد کە یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکەیە لە دوای هەموارکردنی یاسای نەوت و گاز. 
 
کۆبوونەوەکە جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لە سەر بنەمای دەستوور کردووەتەوە و شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان ئامادەیە سەردانی بەغدا بكات بۆ گفتۆگۆكردن لە‌سە‌ر كێشە‌كانی تایبەت بە نەوت و گاز.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی داهات و خەرجییەکانی نەوت بۆ شەش مانگی یەکەمی ساڵ کراوە. بەپێی راگەیێندراوەکە "حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتی نەوت پارەی پێویستی بۆ دابینکردنی مووچەی تەواوی شەش مانگی ئەمساڵی دابین کردووە."
 
حکومەتی فیدراڵیی عیراق بۆ شەش مانگی ئەمساڵ، پێویست بوو ترلیۆنێک و 200 ملیار دینار بۆ دابین کردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، بەڵام تەنیا دوو مانگ لەو ماوەیەدا بڕە پارەی ناردووە کە تەنیا 400 ملیار دینارە، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی هەموو مانگێکی لە داهاتەکانی نەوت و ناوخۆی هەرێمی کوردستان دابین کردووە و هەموو مانگ مووچەی دابەشکردووە.
 
لەبارەی پەیوەندیی نێوان حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان، تایبەت بە ناکۆکیی نەوت و گاز، لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاتەکانی پەیوەندیی نێوانیان خراوەتەڕوو و، کۆبوونەوەکە جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە و دووپاتیشی کردەوە کە، شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان ئامادەیە سەردانی بەغدا بكات بۆ گفتۆگۆكردن لە‌سە‌ر كێشە‌كان.
 
س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب