کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ قوربانی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمشەو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی سەرەکی شەقڵاوە - باسرمە قەندیل کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو لەسەر رێگەی سەرەکی شەقڵاوە - باسرمە قەندیل لەنزیک مامە جەلکە ئۆتۆمبێلێکی شوفرلێت ئۆپترایەک بەخێراییەکی زۆر لە شەقڵاوە بەرەو حەریر دەڕۆیشت و لەدوای دەرچوونی لە تونێلی ئاقوبان و بەر لە گەیشتنی بە مەفرەقی مامەجەلکە کۆنترۆڵی لەدەستدا و پەڕیەوە بۆ دیوەکەی دیکەی شەقام و لەوێ خۆی کێشا بە ئەڤەلۆنێکی تایبەت کە بەرەو شەقڵاوە دەهات".
ئاماژەی بەوەکرد "لە دەرەنجامی رووداوەکە شوفێری ئۆپترا گیانی لەدەستدا و شوفێری ئەڤەلۆنەکەش برینداربوو، جگە لە کەوتنەوەی زیانێکی مادی زۆر".
س.ر