کوردستانی

کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارینێکی سووک هەرێم دەگرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەشناسیی هەرێم: خۆڵبارینێکی سووک هەرێم دەگرێتەوە
مەودا میدیا-

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئەمڕۆ  ئاسمان بەگشتیی ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا بە هۆی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ  ئاسمان بەگشتیی ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا بە هۆی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت، بە هۆی زیاد بوونی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزوخۆڵ هەیە بە تایبەت لە ناوچەکانی باشووری هەرێم ".

 بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ: هەولێر 41 پلە، دهۆک  40 پلە, سلێمانی 39 پلە, کەرکوک 44 پلە، هەرچی هەڵەبجەش 42 پلەی سیلیزی دەبێت.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب