کوردستانی
لە پرۆژەی ئاوی دوبز منداڵێک خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سێ رۆژ بەر لەئێستا منداڵێک لە پرۆژەی ئاوی دوبز خنکا، بەرگریی شارستانیی قەزاکە ئەمڕۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی راگەیاند.
سێ رۆژ بەر لەئێستا منداڵێک لە پرۆژەی ئاوی دوبز خنکا، بەرگریی شارستانیی قەزاکە ئەمڕۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی راگەیاند.
ئەمڕۆ هەیەنی بەرگریی شارستانیی قەزای دوبز لە سنووری پارێزگای کەرکوک ئەمڕۆ هەینی بڵاویکردەوە، تیمەکانیان لە رۆژی 28ی حوزەیران ئاگادار کرانەوە لە رووداوێکی خنکان لە نزیک گوندی مشیرفە لە خۆرئاوای دوبز، لەو ماوەیەشدا بەبەردەوامی بەدوای تەرمی ئەو هاوڵاتییەدا گەڕاون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆیە ئەمڕۆ تیمەکانیان تەرمی ئەو منداڵەیان لەناو پڕۆژەی ئاوی قەزاكە دۆزییەوە، منداڵەکە ناوی تورکی فەلاحە و رۆژی 28ی حوزەیران بەمەبەستی مەلەکردن چووەتەسەر پڕۆژەی ئاوی دوبز لە نزیک گوندی مشیرفە و لە ئەنجامدا خنکاوە.
27ی مانگی رابردووش بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی قهزای زاخۆ رایگهیاندبوو، له گوندێكی سنووری قهزای زاخۆ دوو كهس لهكاتی مهلهكردن خنكاون و تهرمهكانیان دۆزراوهتهوه.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


