کوردستانی

سەرکردەیەکی پاژک: پێویستە شەڕ بەرینە شارەکانی تورکیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرکردەیەکی پاژک: پێویستە شەڕ بەرینە شارەکانی تورکیا
مەودا میدیا-

 ئەندامێکی کۆردیناسیۆنی پاژک رایدەگەیەنێت، پێویستە باشووری کوردستان بەرخۆدان و تێکۆشان لە دژی هێڵی خیانەت وەک تێکۆشانی بناغەیی تەماشا بکات، دەشڵێت "هەر کەسێک سیخوڕیی بۆ دەوڵەتی تورک-پەدەکە بکات، باجەکەی دەدات".

ئایتەن دەرسیم، ئەندامی کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان-پاژک لە میانی بەشدارییکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی مەدیا هابەر-دا رایگەیاند "پێویستە گەلی کورد بە رۆحی سەفەربەریی بەشداریی لە هەنگاوی شۆڕشگێریی بکات، سوود لە بەرخۆدانی گەریلا وەربگرێت بۆ ئەوەی ئازادیی خۆمان مسۆگەر بکەین، لەبەر ئەوەش پێویستە بتوانین شەڕ لە هەموو شارەکان بڵاوبکەینەوە".

دەرسیم ئاماژەی بەوەشکرد "کە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە خاوەن ئەقڵییەتێکی فاشیستن و  لە شەڕی دژی پەکەکەدا لە زاگرۆس گەیشتووتە کۆتایی رێگەکە، ئەمە تێکچوونی کۆتاییانە، بۆیەش بە تووڕەییەکی گەورەوە هێرش دەکەنە سەر شنگال، رۆژئاوا، مەخمور و باشووری کوردستان".

لەبارەی خیانەتی ناوخۆییشەوە، ئایتەن دەرسیم "پەدەکە لە دژی پەکەکە لەگەڵ دەوڵەتی فاشیستی تورک هاوکاریی دەکات، پێویستە باشووری کوردستان و گەلی کورد لەم شەڕە قێزەونە باش تێبگەن و بەرخۆدان و تێکۆشان لە دژی هێڵی خیانەت وەک تێکۆشانی بناغەیی تەماشا بکەن".

ئەندامەکەی کۆردیناسیۆنی پاژک جەختیشی لە سزادانی سیخوڕان کردەوە و دەڵێت "هەر کەسێک سیخوڕیی بۆ دەوڵەتی تورک-پەدەکە بکات، هەواڵیان بۆ بنێرێت و دەستی بە خوێنی کورد سوور بێت، باجەکەی دەدات، ئەم هێڵەی خیانەت لە مێژووی تێکۆشانی پەکەکەدا هیچ کاتێک سەرنەکەوتووە".

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan