کوردستانی

ئەم وەزارەتە پێویستی بە دامەزراندن ھەیە، بەڵام کچان وەرناگرن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەم وەزارەتە پێویستی بە دامەزراندن ھەیە، بەڵام کچان وەرناگرن
مەودا میدیا-

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایدەگەینێت، کە پێویستیان بە دامەزراندنی ژمارەیەک لە هەڵگرانی بڕوانامەی دیبلۆم هەیە لە رەگەزی نێر.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتیی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە "پێویستیمان بە دامەزراندنی ژمارەیەك لە هەڵگرانی بڕوانامەی (دبیلۆم) لە رەگەزی (نێر) هەیە جگە لە تایبەتمەندییەكانی (زانستی و پزیشكییەكان) بۆ پیشەی (پاسەوان) لە هێزی جێبەجێكار بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی چاكسازی گەوران لە پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆك)".

‎مەرجەکان بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمی دامەزراندن:

1. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە هاوڵاتیی هەرێمی کوردستان بێت و دانیشتوی سەنتەری پارێزگاكانی (هەولێر، سلێمانی و دهۆك) بێت.
2. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە تەمەنی لە (30) ساڵ زیاتر نەبێت.
3. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە باڵای لە (170سم) كەمتر نەبێت.
4. مەرجە ئەو کەسەی فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە كێشی لەنێوان (60 – 70) كیلۆگرام بێت.
5. پێشکەشکار بەرپرسە لەو زانیارییانەی کە لە فۆرمەکەدا پڕیدەکاتەوە و دەبێت بە دۆکیومێنت و (بەڵگەنامە)بیسەلمێنێت، بەپێچەوانەوە گەر زانیارییەکانی راست و دروست نەبوون ئەوا مافی بەشداربوونی لێدەسەنرێتەوە. 
6. سەرجەم زانیارییەکانت بە زمانی کوردی تۆماربکە و ژمارەکان بە رێنووسی ئینگلزی بنووسە.
7. پاش ووردبینی کردن بۆفۆڕمەکان، دەرکەوت بەهەڵە هەر بڕگەیەکی فۆڕمەکە پڕکرابێتەوە ئەو فۆڕمە پوچەڵ دەکرێتەوە و چانسی دامەزراندنت لە دەست دەچێت.
8. پێشکەشکار پێویستە وەڵامی سەرجەم بڕگەکانی فۆرمەکە بداتەوە و کۆی پڕۆسەکە لەسەر بنەمای خاڵبەندییە و کەسی شایستە لەسەر ئەوبنەمایە دادەمەزرێت بەشێوەی گرێبەست.
9. پڕكردنەوەی فۆڕم تەنها بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت بۆ ماوەی یەک هەفتە لە رێكەوتی 1/7/2022 تا رێكەوتی 8/7/2022.

كلیك بكە لەسەر ئەم لینكەی خوارەوە:
Qaiwan
Qaiwan