کوردستانی

دوو حاجی لە مەدینە بە جەڵتەی دڵ گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو حاجی لە مەدینە بە جەڵتەی دڵ گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا-

راگەیاندنی دەستەی باڵای حەجی عیراق رایگەیاند، دوو حاجی عیراقی بە جەڵتەی دڵ لە مەدینە گیانیان لەدەستداوە.

راگەیاندنی دەستەی باڵای حەجی عیراق رایگەیاند "دوو حاجی دیکەی عیراق کەپێکھاتوون لە ژن و پیاوێک بەناوەکانی (حاجی عەلی تارش جاسم بیزائی) تەمەن 36 ساڵ خەڵکی  پارێزگای بەغدا، (حاجی عەواتف نەعیم مەزھەر) تەمەن 60 ساڵ خەڵکی پارێزگای موسەنا، بەجەڵدەی دڵ و بەشێوەی کتوپڕ لە مەدینەی پیرۆز گیانیان لەدەستدا".

دەستەکە رایگەیاندووە، لە سەرخواستی کەسوکاریان بەمەبەستی ناشتنی تەرمەکانیان دەگەرێندرێنەوە عیراق.

باسی لەوەشکردووە، جێگەی ئاماژەیە ئەمە سێ یەمین حاڵەتی گیان لەدەستدانی حاجیانی عیراقە لە مەراسیمی حەجی ئەمساڵ.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan