کوردستانی
رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت.
کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی رەوشی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاکردووە و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سبەینێش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبوونی هەندێک هەور لە ناوچە شاخاوییەکان, لە دوایی نیوەڕۆ هەندێ کات خێرای با چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 30کم/س بە تایبەتی لە ناوچەکانی سڵیمانی و گەرمیان".
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراویش بۆ ئەمڕۆ: هەولێر 40 پلە، دهۆک 39 پلە, سلێمانی 39 پلە, کەرکوک 42 پلە، هەرچی هەڵەبجەش 41 پلەی سیلیزی دەبێت.
ر. ئ
بیروڕا


