کوردستانی

کەلار؛ گەنجێک بە تەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەلار؛ گەنجێک بە تەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت، گەنجێك لە کەلار دوای ئەوەی تەزوی کارەبای بەردەکەوێت و پێش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات.
 
ئەمڕۆ شەممە عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لەناوچەی پیشە سازی قەزای کەلار گەنجێک بەناوی (س. ح. ح) لەدایکبووی (2004) دانیشتووی گەڕەکی جوتیارانی قەزای کەلار گەیەنرایە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی کارەباوە گیانی لەدەستدابوو.

باسی لەوەشکردووە، بەوتەی کەسوکاری ناوبراو لەگەڵ باوکی لە ناوچەی پیشەسازی لە دوکانی تۆڕنەدا کاری کردووە لەکاتی کارکردندا تەزوی کارەبا گرتویەتی و لە ئەنجامدا گیانی لەدەستداوە .
 
وتەبیژی پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەئێستادا بە مەبەستی توێکاری تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلارکراوە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan