کوردستانی
گوندێک لە چەمچەماڵ چۆڵکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەگوێرەی راپۆرتێکی تیمی كوردستانی عیراقی CPT، لە ئۆپەراسیۆنی چنگی-قفڵى توركیا لهماوهى مانگێكدا پێنج ھاوڵاتی مەدەنی، لەناویاندا سێ منداڵ شەھیدبوون و 15 ھاوڵاتی دیکەی مەدەنیش برینداربوون.
تیمی كوردستانی عیراقی CPT لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، لەماوەی یەك مانگی نێوان 21ى ئایار بۆ 21ى حوزەیران، بەھۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكەی توركیا لە خاكی ھەرێمی كوردستاندا، پێنج ھاوڵاتی مەدەنی، لەناویاندا سێ منداڵ شەھیدبوون و 15 ھاوڵاتی دیکەی مەدەنیش برینداربوون.
باسی لەوەشکردووە "لەدوای ھێرشە ئاسمانییەكەی 21ی ئایاری توركیا بۆ سەر گوندی توتەقەڵ لە قەزای چەمچەماڵ و شەھیدكردنی دوو ھاوڵاتی مەدەنی، لەئێستادا 8 خێزان لە كۆی 10 خێزان، گوندەكەیان لە ترسی بۆردومانكردن بەجێھێشتووە".
ئاشکراشیکردووە "لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی چنگی-قفڵ'دا، توركیا چوار بارەگای سەربازیی لەناوچەكانی ئاڤاشین و زاپ دروستكردووە و لە 16ى حوزەیرانیشەوە سەرقاڵی دروستكردنی بارەگایەكی دیکەی سەربازین، لەسەر چیای كوڕەژارۆ لەناحیەی شیلادزێ".
دووپاتیشی کردەوە "بەگوێرەی ئەو بەڵگانەی كە دەستی CPT كەوتوون و بەپشتبەستن بەشیكردنەوەی جوگرافیای شوێنی رووداوەكەی 26ی ئایار لەبامەرنێ، كە 3 منداڵ لەو ھێرشەدا شەھیدبوون، توركیا لایەنی ئەنجامدەری ئەو ھێرشەیە".
لهكۆتاییشدا هاتووه، "سەربازانی توركیا، لە بنكە و بارەگا سەربازییە نوێیەكانیانەوە، تۆپبارانی گوندە مەدەنی نشینەكان دەكەن و رۆژانە تەقەی راستەوخۆ بەئاراستەی گوندەكاندا دەكەن، بەجۆرێك بەتەنها لەماوەی سێ رۆژداو لە 15ى حوزەیرانهوه تاوەكو 17 حوزەیران، پێنج ھاوڵاتی مەدەنی گوندەكانی پەرەخێ لە دەركار و كێستە لەكانی ماسێ بەھۆی دەستڕێژی سەربازانی توركیاو تۆپبارانی سوپای توركیاوە، برینداربوون".
ر. ئ

بیروڕا