کوردستانی

یەک هەفتە پشوو دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەک هەفتە پشوو دەبێت
مەودا میدیا-

بەگوێرەی رۆژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2022، لە رۆژی شەممەی داهاتوو بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان پشووی فەرمیدەبێت لەسەر جەم دامودەزگاکاندا تا رۆژی شەممەی داهاتووتر واتە تا رۆژی 16ی تەمموز.

بەگوێرەی رۆژمێری پشووەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رۆژی شەممەی داهاتوو کە دەکاتە نۆی تەمموز تا 16ی تەمموز پشووی فەرمی دەبێت لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

پشووەکانی جەژنی قوربان لە رۆژی شەممە تا سێشەممە بەردەوام دەبێت و رۆژی پێنجشەممەش کەدەکاتە 14ی حوزەیران یادی رۆژی راگەیاندنی کۆماری عیراقە و پشووی فەرمی دەبێت.

تائێستا حکومەتی هەرێم بەفەرمی رۆژانی پشووی جەژنی قوربانی بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام بەگوێرەی ئەو رۆژمێرەبێت، یەک هەفتە پشووی فەرمی دەبێت.

ر. ئ.
Qaiwan
Qaiwan