کوردستانی
نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان بۆ ئەم مانگە چەندە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف
دەنگۆی ئەوە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلییەکان بۆ ئەم مانگە 20 هەزار دینار دەبێت، بەگوێرەی ئەوەی گاز گرانبووە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای موەلیدەش زیادیکردووە، لەوبارەیەوە سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دەڵێت "ئەو هەواڵە راست نییە و نرخی ئەمپێر ناگاتە ئەو 20 هەزار دینار".
تاریق سەمین، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە کە باسیان لەوە دکرد نرخی هەر ئەمپێرێکی موەلیدە ئەهلییەکان بۆ ئەم مانگە 20 هەزار دینارە، لە لێدوانێکدا بۆ مەودا میدیا رایگەیاند "هەتائێستا لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی قایمقامییەت کۆبوونەوەی نەکردووە بۆ دیاریکردنی نرخی ئەمپێری موەلیدەکان، بەڵام لەم یەک دوو رۆژەدا کۆدەبێتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "راستە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای موەلیدە بەهۆی وەرزی گەرماوە زیادیکردووە و نرخی گازیش زۆر بەرزبووەتەوە، بەڵام نرخی ئەمپێر ناگاتە 20 هەزار و ئەو هەواڵانەی لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە راست نین".
لەگەڵ دەستپێکی وەرزی گەرما وەزارەتی کارەبا داوای لە خاوەن موەلیدە ئەهلییەکان کرد لەگەڵ کوژانەوەی کارەبای نیشتیمانی دەبێت راستەوخۆ موەلیدەکانیان کارپێبکەن، بۆ ئەوەی بە بەردەوامی هاوڵاتییان کارەبایان هەبێت.
ر. ئ.

بیروڕا