کوردستانی

گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ گەنج بە مەبەستی مەلەکردن روویان له‌ چه‌می (دوو چه‌مان) کردووە لە قەزای ماوەت، یەکێک لە گەنجەکان لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە.

كامه‌ران حه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت بە مەودا میدیای راگەیاند "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2ی تەموزی 2022 سێ گەنج بە مەبەستی مەلەکردن روویان له‌ چه‌می (دوو چه‌مان) كردووه‌ كه‌ هاوسنووره‌ له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، بەڵام یەکێک لە گەنجەکان لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە".

قایمقامی قه‌زای ماوه‌ت ئاماژەی بەوەکرد "گه‌نجه‌كان ناوی (هیوا حسێن عه‌لی)ە له‌دایكبوی 1991، تەرمەکەی دەرهێنراوەتەوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan