کوردستانی

وەزیری پەروەردە: 16 ملیۆن كتێبی نوێ چاپدەكەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری پەروەردە: 16 ملیۆن كتێبی نوێ چاپدەكەین
مەودا میدیا- 

وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پلانی ئامادەسازیی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2022 - 2023 بە  باشی جێبەجێدەکرێت، ئاماژە بەوەشکراوە 16 ملیۆن كتێبی نوێ چاپدەكەن.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "پلانی ئامادەسازیی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2022-2023 بە هەوڵی بەرپرسانی پەروەردەیی و سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەر و یاریدەدەر و مامۆستایان بە باشی جێبەجێدەكرێـت".

ئاماژەی بەوەکرد "16 ملیۆن كتێبی نوێ چاپدەكەین بۆ ئەم مەبەستەش نیوەی كتێبەكانی خوێندن تاوەكو ئێستا چاپكراون و لەگەڵ دەستپێکردنی خوێندن کتێبەکان دەدرێت بە ناوەندەکانی خوێندن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan