کوردستانی
وادەی پڕکردنەوەی فۆڕمی کرێنشینان درێژکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد فۆڕمی کرێنشینان بۆ دوو رۆژی دیکە درێژکرایەوە، ئاماژە بەوەشدەکات هاوڵاتییان دەتوانن سوود لەو دەرفەتە وەربگرن.
ئەمڕۆ شەممە 2ی تەموزی 2022 دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەسەر داوای ھاوڵاتییان و ئەوانەی تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە فۆڕمەکە پڕبکەنەوە دەستەی وەبەرھێنان بۆ ماوەی دوو رۆژی دیکە فەڕمەکە بەردەستدەخات".
دەستەی وەبەرهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو "ھاوڵاتییان دەتوانن سوود لەو دەرفەتە ببینن و فۆڕمەکە پڕبکەنەوە".
س.ر

بیروڕا