کوردستانی
ئامارێکی مەترسیداری مادەی هۆشبەر راگەیەندرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان، ئامارێكی مەترسیداری لەبارەی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە لە ساڵی 2019 تا مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دەستبەسەر هەزار و 200 كیلۆ مادەی هۆشبەردا گیراوە.
ئامارەكەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەكان بەمشێوازەیە:
ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراو:
لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢، ژمارەی ئەو كەسانەی بە هۆی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیركراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان لە دادگا بۆ كراوەتەوه، پێنج هەزارو ٤١٩ تۆمەتبار بوونە و ئامارەكانیش بەپێی ساڵەكان بەم شێوەیەی خوارەوه بووە:
– ساڵی ٢٠١٩: ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراو ١١٨٢ تۆمەتبار.
– ساڵی ٢٠٢٠: ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراو ١٢٩٥ تۆمەتبار.
– ساڵی ٢٠٢١: ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراو ١٩٤٣ تۆمەتبار.
– لە ٦ مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢: ژمارەی تۆمەتبارانی دەستگیركراو ٩٩٩ تۆمەتبار.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئاماری ئەو ماددە هۆشبەرانەشی خستەڕوو كە لە ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دەستی بەسەردا گیراوە، كە بڕەكەی ١٢١٧ كیلۆ و ١١٩ گرام ماددەی هۆشبەر بووە كە ئەویش بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
لە ساڵی ٢٠١٩ بڕی ١٥٣ كیلۆ و ٩١٢ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه كە بریتی بووە لە:
– كریستاڵ: ٥٢.٢٩ كیلۆ
– هیرۆیین: ٧٠.٩٣ كیلۆ
– جامایكا: ٣٤٢ گرام
– حەشیش: ٤.٥٧٥ كیلۆ
– تلیاك: ٨.٥٩٧ كیلۆ
– ماریجوانا: ١.٢٧٦ كیلۆ
– كیتامین: ١٧ كیلۆ
لە ساڵی ٢٠٢٠ بڕی ٥٥٥ كیلۆ و ٧٤٩ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه كە ئەم ماددانە بوون:
– كریستاڵ: ٥٢.٥٤١ كیلۆ
– هیرۆین: ٤٠٥.١٢٣ كیلۆ
– جامایكا: ١.٧١٩ كیلۆ
– حەشیش: ٩.٨٣٤ كیلۆ
– تلیاك: ٨٦.٥٣٢ كیلۆ
لە ساڵی ٢٠٢١ بڕی ٣٧٤ كیلۆ و ٧٢٩ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه كە ئەم ماددانە بوون:
– كریستاڵ: ٩٦.١٤١ كیلۆ
– هیرۆین: ١٧٢.٧٧٨ كیلۆ
– جامایكا: ٤.٤٣٨ كیلۆ
– حەشیش: ١٤.٥٦٢ كیلۆ
– تلیاك: ٧٣.٧٨٦ كیلۆ
– ماریجوانا: ٣.٠٢٤ كیلۆ
– توتنی هیندی تۆباكۆ تێكەڵ بە حەشیش: ٥٦٢.٥ كیلۆ
لە شەش مانگی یەكەمی ٢٠٢٢ی زایینی، بڕی ١٣٢ كیلۆ و ٧٢٩ گرام ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه:
– كریستاڵ: ٥٥.٥٥٧ كیلۆ
– هیرۆین: ٥.٦٨٠ كیلۆ
– جامایكا: ١٣٥ گرام
– حەشیش: ٣.٥٨١ كیلۆ
– تلیاك: ٦٧.٣٠٨ كیلۆ
– ماریجوانا: ١٧٣ گرام و ١٤٧ جگەرە
– كیتامین: ١٧ گرام
-گراس: ٢٣١ گرام
– شادانە: ٦٤ گرام
بڕی دەرمانی پزیشكی هۆشبەر كە لە ساڵی ٢٠١٩ تاكو ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ دەستی بەسەردا گیراوە بریتی بووە لە ٥٩ هەزار و ٦٠٩ شیت و ١٣٦ پاكەت كە بەم شێوەیە دابەش بووە:
ـ لە ساڵی ٢٠١٩: بڕی ٩,٢١٥ هەزار شیت دەرمانی پزیشكی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه.
ـ لە ساڵی ٢٠٢٠: بڕی ٢,٧٣٤ هەزار شیت دەرمانی پزیشكی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه.
ـ لە ساڵی ٢٠٢١: بڕی ٤٧,٣٧٨ هەزار شیت دەرمانی پزیشكی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیراوه.
ـ لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی ٢٠٢٢: بڕی ٢٨٢ شیت و ١٣٦ پاكەت دەستی بەسەردا گیراوه.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان ئەوەی خستووەتەڕوو كە ئەو ماددە و حەبە هۆشبەرانەی دەستیان بەسەردا دەگیرێت، پاڵپشت بە ماددەی ٤٠ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەر و كارتێكارە عەقڵییەكان و ئاماژە بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران، دوای یەكلابوونەوەی كەیسەكانیان لە دادگای تایبەتمەند، لەلایەن لیژنەیەكی تایبەت و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پەیوەندیدار لە دادگا و ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی ژینگە و بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرك و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان دەسووتێنرێت و لەناو دەبرێت.
لە ساڵی ٢٠١٩ تا ناوەڕاستی ٢٠٢٢ی زایینی، پڕۆسەی سووتاندن و لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەكان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
لە ساڵی ٢٠١٩:
– ٤٧٥ كیلۆ و ٨٢٧ گرام ماددەی هۆشبەر سووتێنراوە.
– ٥٨ هەزار و ١٢١ شیت حەبی جۆراوجۆر سووتێنراوە.
– ٢٩ گوش داری هۆشبەر سووتێنراوە.
– ١١ كارتۆنی گەورە و بچووك شرووب لەنێو براوە.
– هەزاران حەبی ساختە لەنێو براوە.
– ١٥ كارتۆن حەبی ئاڵوودەكەر لەنێو براوە.
– ٢ كارتۆن قالكی دەرزی بەتاڵ لەنێو براوە.
– ١٨ كارتۆن قوتووی بەتاڵ حەب لەنێو براوە.
لە ساڵی ٢٠٢١:
– ٥٩٨ كیلۆ و ٢٦ گرام ماددەی هۆشبەر سووتێنراوە.
– ٤ هەزار و ٧٩٥ شیت حەب سووتێنراوە.
لە ساڵی ٢٠٢٢:
– ١,٢٣٠ كیلۆ و ٩٤٧ گرام ماددەی هۆشبەر سووتێنراوە.
– ٢٢٨,٨٦٠ حەب لەنێو براوە.
– ١٠٠١ شروب لەنێو براوە.
– ١,٢٨٠ دەرزی هۆشبەر لەنێو براوە.
– ٥ كیسی گەورە قەترەی كۆلیك لەنێو براوە.
– ١١ كارتۆن گوڵی سروشتی كە گومانی ماددەی هۆشبەری لێ دەكرا، لەنێو براوە.
س.ر
س.ر
بیروڕا



