کوردستانی

هێزەکانی پێشمەرگە رێگری لە کارێکی سوپای عیراق دەکەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزەکانی پێشمەرگە رێگری لە کارێکی سوپای عیراق دەکەن
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ئاشکرایکرد ئەمڕۆ لەسەر رێگەی سەرەکی (قادر کەرەم - دوزخورماتوو) سوپای عیراق ویستوویەتی بازگە دابنێت، بەڵام هێزی پێشمەرگە رێگری لێکردووە.

لە لێدوانێکی تایبەتدا فەرماندەیەکی هێزی پێشمەرگەی كوردستان کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت و دەنگەکەی لای مەودا میدیا پارێزراوە راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە 2 تەموزی 2022 هێزێکی سوپای عیراقی هاتوونەتە سەر رێگەی سەرەکی (قادر کەرەم - دوزخورماتوو) لەنزیک نەوجووڵ ویستویانە له‌ نزیك هێزه‌كانمان بازگە دابنێن، بەڵام پێشمەرگە رێگه‌یان پێ نه‌داوه‌ و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا کردووه‌ کە بۆچی هاتوونەتە ئه‌و شوێنه‌".

ئاماژەی بەوەشکرد "هێزەکەی سوپای عیراق لەوەڵامدا ئەوەیان وتەوە، دەیانەوێ بازگەیەک دابنێن، بەڵام هێزەکانی پێشمەرگە رەتیان کردووەتەوە و پێیان راگەیاندوون نابێت بازگە لە نزیک هێزەکانی پێشمەرگە دابنێن و رێگەپێدراو نییە".

ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئەوەشی خستەڕوو "هێزە عیراقییەکان بێ دروستکردنی هیچ کێشەیەک کشاونەتەوە و ناوچەکەیان بەجێهێشتووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan