کوردستانی
کەسێك بە تۆمەتی فێڵکردن لە کچان دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دهۆک دەستگیرکردنی گەنجێکی راگەیاند کە هەڕەشەی بڵاوبوونەوەی ناشیاوی لە کچێک کردووە و خۆی بە پزیشک ناساندووە.
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوای تۆمارکردنی سکاڵا گەنجێکمان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاوی لە کچێک کردبوو، دواتر دەرکەوت کە هەڕەشەی لە چەندین ئافرەتی دیکەش کردووە و داوای پارەی لێکردوون".

ئاماژەی بەوەکرد "ئەو تۆمەتبارە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە خۆی بە پزیشک ناساندووە و دواتر خۆی دەکرد بە خۆشەویستی ئافرەتەکان و هەڵیخەڵەتاندن و وێنەی پێدەناردن و دواتر هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانی لێکردوون لە گروپی (cts) لە تێلیگرام ئەگەر پارەی پێنەدەن".
وتەبێژی پۆلیسی هەولێر وتی "ئەو کەسە خەڵکی شاری هەولێرە، خۆی وەکو پزیشکێکی بەناوبانگ ناساندبوو بە سەدرییەی پزیشکی وێنەی خۆی لە سۆشیال میدیا بڵاودەکردەوە، لەو رێگەیەوە پەیوەندی لەگەڵ ئەو کەسانە دروستدەکرد کە پەیوەندییان پێوەدەکرد و هەر لەو رێگەیەشەوە پەیوەندیی خۆشەویستی لەگەڵیان دەبەست، بەڵام دەستگیرکراوە و وێنەکانیش لەناوبراون و ئەو ئافرەتانە لەو کێشەیە رزگارکراون".
س.ر
س.ر
بیروڕا