کوردستانی

بەهۆی بوتڵی ‌غازەوە تەقینەوەیەک لە سلێمانی روویدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی بوتڵی ‌غازەوە تەقینەوەیەک لە سلێمانی روویدا
مەودا میدیا- 

کەمێک پێش ئێستا بەهۆی بوتڵی غازەوە تەقینەوەیەک لە یەکێک لە کافتریاکانی شاری سلێمانی روویدا لەئەنجامدا دوو کەس برینداربوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی مەودا میدیا دەستیکەوتووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی تەموزی 2022 بەهۆی بوتڵی غازەوە تەقینەوەیەک کافتریای کەستانەی شاری سلێمانی روویدا.

هەربەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، لە ئەنجامی رووداوەکە دوو کەس برینداربوون و گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، هەروەها چەند کارمەندێکی بەرگریی شارستانیش تووشی تەنگەنەفەسی هاتوون.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan