کوردستانی

لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا 500 دار سووتان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا 500 دار سووتان
مەودا میدیا-

لە گوندی بێستانسووری سەر بە ناحیەی عەربەتی پارێزگای سلێمانی لە رووداوێکی ئاگرکەوتنەوەدا 500 دار سووتان، تاوەکو ئێستا ئەو کەسە دەستگیرنەکراوە کە هۆکاربووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 3ی حوزەیرانی 2022 لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند "لە گوندی بێستانسووری سەر بە ناحیەی عەربەت ئاگرکەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 500 داری بی و چنار سووتاون، ئەو کەسەشی هۆکاربووە تائێستا دەستگیرنەکراوە'.

پۆلیسی دارستانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد "هەرچەندە هۆکاری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکە تائێستا نەزانراوە، بەڵام رێکاری یاساییان گرتووەتەبەر بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباری رووداوەکە".


س.ر
Qaiwan
Qaiwan