کوردستانی
حکومەت بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی هاوڵاتییان دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بهمهبهستى كۆنترۆڵكردنى نرخى ماده خۆراكییه رۆژانهییهكان سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بڕیاریدا باج و رسومات لەسەر هەندێک لە مادەکە خۆراکییەکان هەڵبگرێت.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی ھەرێم بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی وتووه "بەبڕیاری سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، باجو رسوماتی گومرگی لەسەر ژمارەیەک مادەی خۆراکی ھەڵگیراوە بەمەبەستی ئەوەی نرخی خۆراک بەرزنەبێتەوە لە بازاڕەکانی ھەرێم".
ئاماژە بەوەشدەکات "ئەو مادانەی باجیان لهسهر ههڵگیراوه بریتین لهوانهى پێداویستی رۆژانەی خەڵکن، وەک ئارد، برنج، شەکر، چا، پاقلەمەنی و زەیت، ھەروەھا ھەڵگرتنی باج بۆ ماوەیەک بەردەوامدەبێت، تا لایەنی کەم ئەو گرانییەی جیھانی گرتووەتەوە کاریگەری کەمتربێت لەسەر ھەرێم".
بەڕێوەبەری گشتیی گومرگى ههرێم باس لهوهشدهكات، بڕیارەکەی حکومەت کاریگەریی ھەبووە لەسەر رەوشی بازاڕ و کۆنترۆڵکردنی نرخ، چونکە دیراسەی بازاڕەکانی ھەرێم کراوە لەدوای ئەو گرانییەی بازاڕەکانی جیھانی گرتووەتەوە و دەرکەوتووە، بازاڕی ھەرێم بەراورد بەوڵاتانی دەوورووبەر و جیھان زۆر باشترە.
ر. ئ.

بیروڕا