کوردستانی
لەماوەی شەش مانگ زیاتر لە یەک ملیۆن گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماری سەردانیكردنی گەشتیارانی بڵاوكردەوە كە لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كردووە.
وەزارەتی گەشتوگوزاری هەرێم ئاماری سەردانیكردنی گەشتیارانی بڵاوكردەوە كە لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا زیاتر لە یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كردووە.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان تێیدا هاتووە، تەنها لە شەش مانگی ئەمساڵدا زیاتر لە یەك ملیۆن گەشتیار سەردانی شاری هەولێریان كردووە كە ژمارەی گەشتیارانی ناوخۆ و پارێزگەكانی عیراق و وڵاتانی بیانی بۆ هەرێمی كوردستان زیادیانكردووە.
ئەوەشی روونکردووەتەوە، لە ماوەی تەنها شەش مانگدا یەك ملیۆن و 117 هەزار و 395 گەشتیار سەردانی شاری هەولێر و دەوورووبەریان كردووە بە بەراورد بە رابردوو بە رێژەی 15% ژمارەی گەشتیاران زیادیكردووە.
ئەوەش هاتووە، كابینەی نۆیەم بە مەبەستی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات، بەشێوەیەكی باشتر بایەخ بە سێكتەری گەشتوگوزار و پەرەپێدانی ئەو سێكتەرە دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین هەنگاوی چاكسازی و ئاسانكاری لە بەرژەوەندی سێكتەرەكەدا گرتووەتەبەر و ئەمەش كاریگەری لەسەر زیادبوونی ژمارەی گەشتیاران بۆ هەرێمی كوردستان هەبووە.
ر. ئ
بیروڕا


