کوردستانی

زانیاری نوێ لەبارەی دروستکردنی 20 هەزار شوقەکە راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 زانیاری نوێ لەبارەی دروستکردنی 20 هەزار شوقەکە راگەیەندرا
مەودا میدیا-

دەستەی وەبەرھێنانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ بەرپرسانی دەزگای (کان و کۆمپانیای تیپسای) کۆبووەتەوە کە سەرپەرشتی راوێژکاری و ئەندازیاریی دروستکردنی 20 هەزار شوقە بۆ کرێنشینان دەکەن و داوایکردووە بوونیادنانی پرۆژەکە بە کوالێتی بەرز بێت و لە ئاست داخوازیی دانیشتوانی پرۆژەکە بێت.

 ئەمڕۆ یەکشەممە دەستەی وەبەرھێنانی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەڕێگەی سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، دەزگای (کان و کۆمپانیای تیپسای) هاوبەشی راسپارد، لە رووی راوێژکاری و ئەندازیارییەوە هاوکاری و پاڵپشتی پڕۆژەی دروستکردنی 20 هەزار شوقەکە بن، بۆ ئەم مەبەستەش سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئامادەیی هەموو هاوکارییەکی دەربڕی.

باس لەوەشکراوە، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان، بە دەزگای کان و کۆمپانیای تیپسای راگەیاند ئامانجی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دروستکردنی پرۆژەیەکی نمونەییە لە رووی کوالێتی و دابینکردنی خزمەتگوزاریی، بۆیە پێویستە لە ئاست داخوازیی دانیشتوانی پرۆژەکە بێت.

دەستەی وەبەرھێنانی هەرێم دەڵێت، ئامانجی سەرەکی دەستەکەیان و  دامەزراوەی کان، بوونیاتنان و دروستکردنی پرۆژەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و هەروەها ئامانجیان سەرخستنی پرۆژەکەیە.

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan