کوردستانی

پێنج بڕیار لە لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پێنج بڕیار لە لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانییەوە
مەودا میدیا-

لە راگەیەندراوێکی قایمقامییەتدا هاتووە، لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارێكی لەبارەی سەربڕینی ئاژەڵ و قوربانیكردن دەركرد.

قایمقامییەتی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە "بەمەبەستی خۆئامادەکردن و پێشوازیکردن لە رۆژانی جەژنی قوربان، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئەمنیی پارێزگای سلێمانی لە دیوانی قایمقامیەت بە سەرپەرشتی ئاوات محمد، قایمقامی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرێوەبەر و نوێنەرانی دامودەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان کۆبوونەوە".

باس لەوەشکراوە، لە کۆبوونەوکەدا باس لە چۆنییەتی گرتنەبەری رێکارەکانی خۆپارێزیی کرا بۆ رێگریکرن لە بڵاوبوونەوەی پەتای کۆلێرا و پەتای خوێنبەربوون، بۆ ئەوەی تەندروستیی هاوڵاتییان پارێزراوبێت و بتوانن بە بەبێ گرفت لە رۆژانی جەژندا قوربانییەکانیان ئەنجامبدەن.

هەر بۆیە لە کۆتایی کۆبوونەوەکە لیژنەکە بڕیاریدا بە:

یەکەم: سلێمانی بە رووی گەشتیاراندا کراوە دەبێت.

دووەم: کوشتارگاکانی سلێمانی لە رۆژانی جەژن بەردەوام کراوەدەبن، تاوەکو هاوڵاتییانی شاری سلێمانی بتوانن قوربانیەکانیان لە کوشتارگەکان ئەنجامبدەن.

سێیەم: سەربڕینی ئاژەڵەکان بەپێی رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتیی ڤێتیرنەریی سلێمانی دەبێت و ئاژەڵەکان پێش سەر بڕین پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت و دوای سەربڕینیش پشکنین بۆ گۆشتەکەی ئەنجامدەدرێت.

چوارەم: فرۆشتن و سەربڕینی ئاژەڵ لە کۆڵانەکان و سەرشەقامەکان و بناری گۆیژە قەدەغەیە و هەرکەسێک ئەنجامی بدات رێکاری یاسایی لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.

پێنجەم: لیژنە هاوبەشەکان بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکان بەردەوامدەبن لە گەڕان و چاودێریکردن، تاوەکو سەرجەم بازاڕ و دووکان و شوێنەگەشتیاریەکان پابەندی رێکارەکانی خۆپارێزی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و پەتا گواستراوەکان بکرێن.

ر. ئ

Qaiwan
Qaiwan