کوردستانی
بڕێك كەرە و دۆ دەستیبەسەرداگیرا كە وردە ئاسنی تێدابووە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، بڕێك كەرە و دۆی خۆماڵی دەستیبەسەرداگیراوە كە وردە ئاسنی تێدا بووە.
بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، بڕێك كەرە و دۆی خۆماڵی دەستیبەسەرداگیراوە كە وردە ئاسنی تێدا بووە.
لە راگەیەندراوێکدا بەرێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد، ئەمڕۆ یەكشەممە تیمەكانی چاودێری و سەلامەتیی خۆراك بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییان پشكنینیان بۆ چەند خواردنگە و ماركێتێك و ئاوی ماڵان و سەرچاوەكانیان كرد و رێنمایی تەندروستییان پێدان.
باسی لەوەشکردووە "تیمەكە چەند ماڵێكیان لە شارەكە بەسەركردەوە كە ئەندامەكانی ئەو خێزانانە تووشی پەتای سكچوون بوون و پشكنین بۆ ئاوی ماڵەكانیان كراو دەركەوت كە ئاوی پرۆژە و كلۆركراو بەكارناهێنن و ئاوی بیر بۆ خواردنەوە بەكاردەهێنن".
ئەوەشخراوەتەڕوو، لە هەڵمەتەكەدا دەستگیرا بەسەر بڕێك كەرەی كوردی و دۆی خۆماڵی كە بڕێكی زۆر وردە ئاسنی تێدابووە و ئەگەر بەكاربهێندرایە مەترسی لەسەر تەندروستی ئەو كەسانە دروستدەكرد.
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


