کوردستانی

ئەمڕۆ لە کەلار پیاوێک دووجار دەکەوێتە بیرێکەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ لە کەلار پیاوێک دووجار دەکەوێتە بیرێکەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

بەڕێوەبەری بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار رایگەیاند، ئەمڕۆ لە گوندی ساڵح ئاغا لەکاتی پاککردنەوەی بیری باخەکەیدا پیاوێک گیری خواردووە دواتر رزگارکراوە، جارێکی دیکە هەمان پیاو دەچێتەوە ناو بیرەکەوە و لەهۆشخۆی دەچێت، ئەمجارە لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە رزگاردەکرێت.

ئیبراهیم محەمەد، بەڕێوەبەری بنکەی بەرگریی شارستانیی کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پیاوێک لە گوندی ساڵح ئاغا دوو جار لە بیرێکدا گیردەخوات و تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بنکەکەمان رزگاریانکردووە و ئێستا تەندروستی جێگیرە".

ئاماژەی بەوەشکرد "سەرەتا سەرلەبەیانی لەگەڵ کرێکارێک چووەتە باخەکەی بۆ پاکردنەوەی بیری باخەکەی دوای ئەوەی لە بیرەکە گیردەخوات هاوڵاتییان رزگاری دەکەن، بەڵام هەمان پیاو بۆ جاری دووەم لە کاتژمێر 4:00 دەچێتەوە ناو بیرەکەوە و تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت و لە هۆشخۆی دەچێت و تیمەکانمان دوای ئاگادارکردنەوەیان دەچن رزگاری دەکەن".

وتیشی "دوای رزگارکردنی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کراوە، ئێستا تەندروستی جێگیرە و هیچ کێشەیەکی تەندروستی نییە".

ر. ئ



Qaiwan
Qaiwan