کوردستانی
محەمەد حاجی مەحمود بێ پەیام چووە ئێران و بە پەیامەوە گەڕایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، رەنگە لەم ماوەیەدا بەرپرسانى ئێران سەردانی پارتی و یەکێتی بکەن، بۆ چارەسەرکردنى کێشەی سەرۆک کۆمار لەنێوان ئەو دوو حزبەدا.
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، رەنگە لەم ماوەیەدا بەرپرسانى ئێران سەردانی پارتی و یەکێتی بکەن، بۆ چارەسەرکردنى کێشەی سەرۆک کۆمار لەنێوان ئەو دوو حزبەدا.
محەمەد حاجى مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لەبارەى سەردانەکەى بۆ ئێران بە دەنگى ئەمەریکاى راگەیاندووە "کە بەمەبەستی سەردانی دکتۆر چووەتە ئێران، بەڵام کاتێک بەرپرسانی ئێران پێیانزانیووە لەو وڵاتەیە، داوایانلێکردووە بیبینن و زۆربەیانی بینیووە"، دەشڵێت"رەئیان وابوو، پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەتی عیراق، کێشەی سەرۆک کۆمار لەنێوان یەکێتی و پارتی چارەسەر بکرێت، رەنگە لەم ماوەیەدا خۆشیان سەردانی پارتی و یەکێتی بکەن".
لە سەردانەکەی بۆ وڵاتی ئێران محەمەد حاجى مەحمود، ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس و چەندین بەرپرسی باڵای ئێرانی بینیووە، لەبارەی رای ئێرانییەکان لەسەر مووشەک بارانکردنی هەولێر و فشاری هێزە شیعەکان بۆ سەر هەرێم ئاماژە بەوەدەکات "ئێرانییەکان رەنگە ئاگاداری فشارەکان بن، ئەوان بێ ئاگا نیین لە رووداوەکان، چونکە ئێران حوکمی چەندین وڵات دەکات و لە عیراقیش خاوەن بڕیارە، هەر ئەوان نەیانهێشت سەدر هیچ بکات، بۆیە کاریگەریان لەسەر رووداوەکان هەیە".
لەبارەی رای ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس ی ئێران لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار و کێشەی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر پۆستەکە، محەمەد حاجی مەحمود دەڵێت "ئەوان لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشەکەبوون، داوایانلێکردم، هەوڵبدەم نێوان یەکێتی و پارتی هێوربکەمەوە، چیم پێکرا بیکەم".
بەگوێرەی چاوپێکەوتنەکەی دەنگی ئەمەریکا، محەمەد حاجی مەحمود پەیامی مەسعود بارزانی لەبارەی چۆنییەتی بەشداریکردنی پارتی لە حکومەتی داهاتووی عیراق گەیاندووەتە ئێرانییەکان، بەڵام ناوبراو تەواوی زانیاری یەکانی رەتکردەوە وتى "هیچ پەیامێکی جەنابی بارزانیم پێنەبوو، هاتم بۆ ئێران بەڕێکەوت لە فڕۆکەخانە بافڵ تاڵەبانیم بینی، بەڵام هیچ پەیامێکم پێنەبووە".
ر. ئ
ر. ئ
بیروڕا


