کوردستانی

چی دەزانیت لەبارەی ئەو کچە مۆدێلەی لە هەولێر کوژرا؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


چی دەزانیت لەبارەی ئەو کچە مۆدێلەی لە هەولێر کوژرا؟
مەودا میدیا-

ژنێکی تەمەن 23 ساڵی خەڵکی سەردەشت لە شاری هەولێر بە چەقۆ کوژرا و پەنجەى تۆمەت ئاراستەى مێردەکەى دەکرێت، ئەوەش بەپێی ماڵپەڕى هەنگاو.  
  
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، فاتمە زارعی رۆژی یەکشەممەی هەفتەی رابردوو کوژراوە، دوو رۆژ دوای کوژرانەکەی لە شاری قەڵادزێ سەر بە پارێزگای سلێمانی و بەبێ بەشداری بنەماڵەکەی و هەروەها بەبێ ئەوەی رێوڕەسمێکی بۆ بگیرێت ئەسپەردە کراوە.  
  
باسی لەوەشکردووە، فاتمە زارعی سێ ساڵ لەمەوبەریش بریندارکراوە و دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە هاتووەتە دەرەوە، رووی لە شاری هەولێر کردووە و لەوێ سەرقاڵی کاری مۆدێلین بووە.  
  
ئەوەشی خستووەتەڕوو، مێردى فاتمە تۆمەتبارە بەوەى دوای ئەوەی لە شوێنی نیشتەجێبوونی ژنەکەی ئاگادار بووە چووەتە هەولێر و بە لێدانی چەند چەقۆ لە ملی کوشتوویەتی، دواتریش هەڵهاتووە و هەتا ئێستا دەستبەسەر نەکراوە.  

ئەوەش هاتووە، فاتمە (ژیلا) زارعی دایکی کوڕێکی چوار ساڵانە بە ناوی (ئا. ع) کە خەسووی لە شاری ئورمیە سەرپەرشتی بە ئەستۆ گرتووە.  

تائێستا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بە فەرمی هیچ شتێکی لەوبارەوە رانەگەیاندووە.  
  
ر. ئ



Qaiwan
Qaiwan