کوردستانی

پلە بەرزکردنەوەی ئەم توێژە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پلە بەرزکردنەوەی ئەم توێژە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدا خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە گەڕاوەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە چواری حوزەیران، سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی پێشمەرگە بە مەودا میدیای راگەیاند "خشتەی پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ ساڵانی 2018 و 2019 کارەکانی لە ئەنجومەنی وەزیران تەواوبووە و گەڕاوەتەوە وەزارەتی پێشمەرگە".

ئاماژەی بەوەشکردووە "بە واژۆی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەریمی کوردستان فەرمان وزاری پێ دەردەکرێت".
 
سەرچاوەکەی مەودا میدیا ئەوەشی ئاشکراکرد "کە ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەدایە".

ر. ئ 
Qaiwan
Qaiwan