کوردستانی
وەزیری پەروەردە داوادەکات داواکاری گشتی بێتەسەرخەت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم داوادەکات داواکارى گشتى لەسەر دەنگۆى گۆڕینى پەروەردەى ئیسلامى بچێتە سەرهێڵ و جەختیکردەوە کە بەهیچ شێوەیەک دەستکارى ئەو وانەیە نەکراوە.
وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم داوادەکات داواکارى گشتى لەسەر دەنگۆى گۆڕینى پەروەردەى ئیسلامى بچێتە سەرهێڵ و جەختیکردەوە کە بەهیچ شێوەیەک دەستکارى ئەو وانەیە نەکراوە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "مامۆستای ئایینی هەبووە 51 جار تەلەفونی بۆ کردووم، وتوویەتی داوای لێبووردن دەکەم لەسەر مینبەر زۆر قسەم پێ وتووی، دواتر زانیم کە هەڵە بووم، منیش گوتم لە هەردوو دونیا گەردنت ئازاد بێ".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەهیچ قوتابخانەیەک نەوتراوە پەروەردەى ئیسلامى نەخوێنرێت و دەستکارى ئەو وانەیە نەکراوە"، دەشڵێت "پێداچوونەوەى زمانەوانى بۆ ئەو وانەیە دەکەین، بەڵام لە هیچ کتێبێک نییە باس لەوەکرابێت کە لەناو ئەو پرۆگرامە بە پێغەمبەر نەوترێت درودى خواى لەسەربێت".

کۆنگرەکەی وەزیری پەروەردە لەدوای ئەوە هات ژمارەیەک مامۆستای ئایینی لە ماوەی رابردوودا هێرشیانکردە سەر وەزیر و وەزارەتی پەروەردە بەهۆی ئەوەی کە گوایە دەستكاری وانەی پەروەردەی ئایینی لە قوتابخانەكان دەكرێت.
ر. ئ
بیروڕا