کوردستانی
هەموو ئەم ئۆتۆمبێلانە تۆماردەکرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا بە تۆمارکردنى، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كێشه‌یان هه‌یه و هاتوونه‌ته ناو هه‌رێمى کوردستان و بڕوانامه‌ى COC یان پێدراوه.
ئەمڕۆ دووشەممە چواری حوزەیرانی 2022 له نووسراوێكدا وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكى بۆ ئه‌و ئۆتۆمبێلانه ده‌ركرد، كه كێشه‌ى تۆمارکردنیان هه‌یه و تا کاتژمێر (3:00)ى پاشنیوەڕۆى رۆژى دەرچوونى ئەو بڕیارە هاتوونه‌ته ناو هه‌رێمى كوردستان.
هەر لە نووسراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ى كێشه‌ی بچوکیان هه‌یه و هاتوونه‌ته ناو هه‌رێم و بڕوانامه‌ى COC یان پێدراوه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی و به‌پێى ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ى پێیاندراوه، سه‌رجه‌میان تۆمارده‌كرێن.
هاوکات لەبارەى ئەو ئۆتۆمبێلانەى کە ژێرئاو کەوتوون یان بڕاونەتەوە، لە نووسراوەکەدا جەختکراوەتەوە کە تۆمار ناکرێن.
دەقى نوسراوەکە:
ر. ئ

بیروڕا