کوردستانی

سلێمانی؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمانی؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا- رێبین ئەشرەف

نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری وەرگەڕان لە سەر دووسایدی نزیک هەواری شار و تونێلی پێشڕەو روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
 
سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە گەرەکی هەواری شاری سلێمانی بەهۆی وەرگەرانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "بریندارەکان باری تەندروستییان ناجێگیرە و بەسەختی برینداربوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون".

رووداوەکانی هاتوچۆ بە یەکێک لە سەرەکیترین رووداوەکانی گیان لەدەستدان لە هەرێمی کوردستان دادەنرێت و شارەزایانی هاتوچۆش هۆکارەکەی بۆ خراپی رێگەوبانەکان و پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ دەگەڕێننەوە.

ر. ئ 

Qaiwan
Qaiwan